پەیامی کورد... ڕووسیا سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ لە سووریا دەکشێنێتەوە
ڕووسیا سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ لە سووریا دەکشێنێتەوە کەلە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لەو وڵاتە جێگیری کردووە بۆ پشتیوانی سوپای سووریا.
کۆمپانیای هەواڵگری ئاسمانی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بە پێی وێنەی مانگە دەستکردەکان، ڕووسیا سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەڵوەشاندووەتەوە و گواستویەتییەوە بۆ بەندەری تەرتوس بە مەبەستی ڕەوانەکردنی بۆ بەندەری نۆڤۆرۆسیسکی سەر دەریای ڕەش.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە، گەڕاندنەوەی سیستەمی ئێس ٣٠٠ لە سووریاوە بۆ ڕووسیا، بەمەبەستی بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانییە، کە بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە زیانی گەورەی بەرکەوتووە.
ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٨دا بێبەرامبەر سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ی لە سووریا جێگیر کرد بۆ پشتیوانیکردنی سوپای سووریا، ئەوەش دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی ڕووسیا لە ئاسمانی ئەو وڵاتە لەلایەن ئیسرائیلەوە خرایە خوارەوە و ١٥ کەس لە تیمی فڕۆکەکە کوژران،
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە