پەیامی کورد... ڕووسیا: تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕا برد و دا ٥٣٠ سەربازی ئۆکراینا کوژراون
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی توانیویانە بە شێوەیەکی گشتی تەنیا لە دوێنێ ٤٠٠ سەربازی ئۆکراینی بکوژن و لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانیشیانەوە، سێ هەزار و ٢٥١ مووشەک (هاژەک) بهاوێژێت، چوار هەزار و ٦٩٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای ئۆکراینا بتەقێننەوە.
بەپێی تۆڕی هەواڵی Russia Today، ئیگۆڕ کۆناشێنکۆوڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی بە ئەنجام گەیاندنی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت لەلایەن هێزی بۆشایی ئاسمای ڕووسی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی، تاوانیویانە ٤٠٠ سەربازی ئۆکراینی بکوژن و ١٣٠ سەربازی کەتیبەی هێزە بیانەکانی سوپای ئۆکراینایان کوشتووە.
وتیشی، "تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕا برد و دا، لە هێرشەکانی هێزی بۆشایی ئاسمای وڵاتەکەماندا توانیومانە ١٩٤ زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەکانی ئۆکراینا، سێ تۆپهاوێژی (BM-٢١ Grad) و مووشەک (هاژەک) هاوێژی هاوتەرزیش تێکبشکێنن".
٢٦١ فڕۆکەی جەنگی، ١٤٥ هێڵیکۆپتەر و هەزار و ٦٧٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بخەنە خوارەوە
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی (پارێزگاریکردن لە ناوچەکانی دۆنباس) ەوە توانیویانە، ٢٦١ فڕۆکەی جەنگی، ١٤٥ هێڵیکۆپتەر و هەزار و ٦٧٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بخەنە خوارەوە.
باسی لەوەشکردوە، چوار هەزار و ٢٤٤ تانک و زرێپۆش، سێ هەزار و ٢٥١ مووشەک (هاژەک) بهاوێژێت، چوار هەزار و ٦٩٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ٧٦٨ تۆپهاوێژی مامناوەند و دورمەودای سوپای ئۆکراینایان تەقاندوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە