پەیامی کورد ... ووتەبێژی حەشدی شەعبی : ئێمە هەموو مۆڵگە و بنکەکانی ئەمریکا لە هەرشوێنێک بێ دەیکەینە ئامانج
علی الحسینی ووتەبێژی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : ئەمریکا دەبێ بزانێت کە ئێمە لە شەڕیکی گەورە داین لەگەڵ ئەوان .
ئێمە دەمانەوێت هەموو مۆڵگە و بارەگاکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان بکەینە ئامانج تەنانەت تەل ئەڤیڤ یش ئێمە تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە .
ئێمە ئەمڕۆ چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمانی عێراقین سەبارەت بە دەرچوونی سەربازەکانی ئەمریکا ، ئەگەر جگە لەمە بێت ئەوە ئێمە تۆڵەی خۆمان وەردەگرینەوە .
دەیان هەزار کەس ئامادەن و منیش خۆم یەکێک لەو کەسانەم کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی گەورە لە دژی ئەمریکا لە هەر شوێنێکی دونیا بن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە