پەیامی کورد ... سەید عەباس مووسەوی وەکوو ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەڵبژێردرا
بە پێی راپۆرتێک ، سەید عەباس مووسەوی کە لە ئێستادا بەرپرسی گشتی ڕاگەیاند و کاروباری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە .
ناوبراو وەکوو یازدەهەمین ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیران جێگرەوەی بەهرام قاسمی دەبێت کە لە لایەن موحەمەد جەواد زەریف وەکوو باڵیۆزی ئێران لە فەڕەنسا هەڵبژێردرا .
سەید عەباس مووسەوی دەرچووی زانکۆی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە .
ئەو وەکوو دەبیری یەکەم و بەرپرسی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هۆنگ کۆنگ ، چاودێری ئابووری لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هۆڵەندا و بەرپرسی ئیدارەی سێهەمی دیپلۆماسی میدیاکان لە ناوەندی دیپلۆماسیەتی گشتی و میدیاکانی وەزارەتی دەرەوە بووە .
مووسەوی ئێستا بەرپرسی گشتی ڕاگەیاندن و کاروباری ووتەبێژی ماوەندی دیپلۆماسییەتی گشتی و میدیاکانی وەزارەتی دەرەوەیە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە