پەیامی کورد ... ووتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند: گرێدانی هەر پەیوەندیەك لەنێوان توركیا و بەشار ئەسەد لەڕێگای ڕووسیا و ئێرانەوە دەبێت، ووتیشی: چاوەڕوانی درووستكردنی ناوچەی ئارام دەكەین لەژێر كۆنتڕۆڵی توركیا.
ئیبراهیم كالن ووتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایگەیاندوە: توركیا چاوەڕێیە لیژنەیەكی دەستووری لە سوریا پێكبهێنرێت و كارەكانی لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستپێبكات.
كالن وتووشیەتی: توركیا بەردەوامە لە كارەكانی بۆ ئەوەی كۆتایی بە شەڕ بهێنرێت لە سووریا و لیژنەی دەستوری پێكبهێنرێت و لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە قۆناغی راگوزەری سیاسی دەستەبەربكرێت، ئێمە دەمانەوێت رێكەوتنی ئیدلب بكرێتە رێكەوتنێكی درێژخایەن، لەبارەی مێنبەج یش داوا دەكەین نەخشە ڕێگەی چارەسەری پرسی مێنبەج جێبەجێ بكرێت و ڕێگا نەدرێت هیچ گرووپێكی چەكداری لە رۆژهەڵاتی فورات بن، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا لە نێوان توركیا و سوریا تا ناوچەی مێنبەج ناوچەیەكی ئارام درووستكراوە.
لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، ئیبراهیم كالن رایگەیاندوە:ئێمە چاوەڕێ دەكەین كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەردەوام بێت و ناوچەی ئارام لەژێر كۆنتڕۆڵی توركیا درووستبكرێت.
سەبارەت بە نێوانگیری و پەیوەندی نێوان توركیا و رژێمی ئەسەد، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا وتی: هیچ جۆرە نێوانگیرییەك بونی نیە، ئەگەر پەیامێك بنێرین بۆ ئەسەد، لە رێگەی روسیا و ئێران دەبێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە