پەیامی کورد ... ووتەبێژی کەتائێبی حیزۆڵڵا : ئێمە دژی گەڕانەوەی سەعوودییەین بۆ عێراق
جەعفەر حسێنی ووتەبێژی سەبازی گوردانەکانی حێزبۆڵلای عێراق " کەتائیبی حیزۆڵلا" ووتی : مقاومەی عێراق ، گەڕانەوەی دووبارەی سەعوودییە بۆ ناو خاکی ووڵاتەکەیان قەبووڵ ناکەن . مەرجگەلێکی دیاریکراو بۆ قەبووڵی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان دوو ووڵات و ئاسایی کردنەوەی بوونی هەیە کە یەکەمین یان دوای لێبووردنی ڕیاز ەوە لە خەڵکی عێراق بە هۆی ئەو تاوانانەی کە لە دژی ئەوان ئەنجامی داوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک حسێنی ڕایگەیاندووە : سەعوودییەکان جگە لەوەی کە دەبێ بە بنەماڵەی قوربانیان کە بە هۆی گرووپە تێرۆریستییەکانی بن کۆنترۆڵی ڕیاز و فەتوای تەکفیری ئەوانەوە کوژراون ، خەسارەت بدەنەوە .
ووتوبێژی سەربازی کەتائێبی حیزبۆڵلا بە جەخت کردنەوەی لە سەر گەڕانەوەی پەیوەندی ئاسایی لەگەل عەرەبستانی سەعوودی و پێشوازی لە بەرپرسانی ئەوان بێ جەزا بە هۆی ئەو جەنایاتانەی لە دژی خەڵک و ووڵاتەکەمان ئەنجامیان داوە ، مەنتقی نییە ڕایگەیاند : دەستانی ئالی سەعوود بە خوێنی عێراقییەکانی سوورە .ئەوان هێشتا لە بەرامبەر عێراقییەکان دا ڕۆڵی خراپەکارانە دەگێڕن لە دەرئەنجام دا ناتوانرێ ئەم لاپەڕەیە بەم ئاسانیە هەڵپێچی بەڵکوو دەبێ ئەو بکوژانەی کە بۆ کوشتنی عێراقییەکانی پاڵپشتی دارایی دەکرێن و ڕاهێنانیان پێ کراوە حۆکم بدرێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە