پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کاردانەوەی دەرچوونی سەربازانی وولاتەکەی لە سووریا لە سەر ئیسرائیل جەختی کردەوە : ئێمە هەر ساڵ میلارەها دۆلار بۆ ئەمنییەتی ئیسرائیل پارەمان داوە و هەربۆیە دۆخ و ڕەوشی ئیسرائیل زۆر باش دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بە ناوی " ها ئارتس " نووسی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ڕیگای گەڕانەوەی لە عێراقدا بە هەواڵنێرانی ووت : من لەگەڵ بی بی " بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل " قسەم کردووە . بە بی بی م ووت ئێوە دەزانن کە ئێمە هەموو ساڵێک ٤.٥ میلیار دۆلارمان داوەتە ئیسرائیل . ئەوان لە بەرگری لە خۆیان زۆر باش دەبن .
هەروەها ووتی : ئەوە من بووم کە باڵیۆزخانەکەم گواستەوە بۆ ئۆرشەلیم " قودس " . من بووم کە مەیلی ئەوەم هەبوو ئەم کارە ئەنجام ببێت . هەربۆیە بەم جۆرەیە – ئێمە دەمانەوێ زۆر ئاگاداری ئیسرائیل بین . ئیسرائیل زۆر باش دەبێت .ئێمە ساڵی ٥.٤ میلیار دۆلار پارە دەدەینە ئیسرائیل و بە ڕاستگٶیی تەواوە وە بڵێین ئەگەر چاوێک بە حیساب و کیتابەکاندا بخشێنین زۆر زیاتر لەمانە هاوکاریمان کردووە . ئەوان کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام داوە .
دۆناڵد ترامپ ١٩ی دیسەمبەر ڕایگەیاند واشینتۆن نزیکەی ٢٠٠٠ هێزی سەربازی لە سووریاوە دەردەخات .
هەروەها لە سەفەرێکی چاوەڕوان نەکراودا بۆ عێراق لە هەوڵی دەرکردنی سەربازەکانی ووڵاتەکەی لە سووریا بەرگری کرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە