پەیامی کورد... پووتن هێزی ڕەوانەی دوو هەرێمە نوێکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا کرد
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا فەرمانیکرد بە ڕەوانەکردنی هێزی سەربازیی ڕووسی بۆ دوو هەر دوو هەرێمی بلۆگانس و دۆنیتسک ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا، ئەمەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو وەکوو دوو ناوچەی سەربەخۆ ناساندنی.
شایەتحاڵێکی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە: تانک و کەلوپەلی دیکەی سەربازیی بینیوە کە بە ناو شاری دۆنێتسکی ژێر دەسەڵاتی جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینادا ڕۆیشتوون، ئەوەش دوای ئەوەی پووتن دوو هەرێمەکەی بە فەرمی ناساند و فەرمانیی کرد هێزی ئاشتی پارێزی ڕووسی ڕەوانەی ناوچەکە بکرێن.
پەیامنێرێکی ڕۆیتەرز وتی نزیکەی پێنج تانک لە قەراخ شاری دۆنێتسک و دوو تانکی دیکە لە بەشێکی دیکەی شارۆچکەیەک بینراون، هیچ نیشانەیەک بە تانکەکانەوە دیار نەبووە.
بڕیارەکەی پووتین دەستبەجێ لەلایەن یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکاوە سەرکۆنە کرا و بەڵێن درا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا بسەپێنرێت، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ئەمە هەنگاوی یەکەمی پووتینە بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئۆکراینا کە چەند هەفتەیەکە ڕۆژئاوا هۆشداری لەسەر دەدەن یاخود نا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە