پەیامی کورد … کوریای باکوور هەموو جۆرە دانیشتێکی لەگەڵ ئەمریکا ڕەدکردەوە
دوای گەیشتنی وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ "سیئۆل"ی پایتەختی کۆریای باشوور و، هه‌وڵدان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆریای باكوور، به‌ڵام كۆریای باكوور هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاژانسی "یونھاب"ی کۆری لە زاری "چو سون" جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بڵاویكردۆته‌وه، تا ئەو کاتەی ئەمریکا سیاسەتە دوژمنکارییەکانی رادەگرێت، ھیچ جۆرە دانوستان و پەیوەندییەک لەگەڵ ئەمریکا ناکەن و، ھەموو ھەوڵێکی ئەو وڵاتەش بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوانیاندا پشتگوێ دەخەن.
شایه‌نی باسه، ئەو لێدوانە ھاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوە و "لوید ئۆستن" وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ "سیئۆل"ی پایتەختی کۆریای باشوور، کە دەیانەوێت کۆدەنگی وڵاتانی ئاسیا دژ بە کۆریای باکوور و چین کۆبکەنەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە