پەیامی کورد ... بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر بە نزیکەی سێ بەرابەری ئێستا فراوانتر و گەورەتر دەبێت لە بواری بەرفراوانی و کوالێتیییەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بنکەی ئاسمانی ئەمریکا ، العدید لە قەتەر ، کە گەورەترین بنکەی ئاسمانی ئەم ووڵاتەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ، گەورەتر و بەهێزتر دەکرێت .
واشینتۆن پۆست لەمبارەوە نووسیویەتی ، قەتەر ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە و بۆ بەهێز کردن و گەورەترکردنی ئەم بنکەیە بڕی ١ میلیارد و ٨٠٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی یارمەتی دەدات .
بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ڕایانگەیاند : ئەم بنکە ئاسمانییە لە دوای گەورەتر بوون توانای لەخۆگرتنی ١٠٠٠٠ سەربازی ئەمریکی دەبێت . فەرماندەی ئەمریکی دانیال توولی یش هەروەها ڕایگەیاند : ئێستا ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی ولعدید وەکوو بەرزبوونەوەی ئاستی شەڕی عێراق و ئەفغانستان ئاڵۆزە و کەل و پەلی لە ڕادەبەدەری پێشکەوتوو و گرانبەها وەکوو فڕۆکەی شەڕکەری ئێف - ٢٢ و بۆمب هاوێژی بی -٢٢ و بی - ٥٢ بۆ ئەم بنکە ئاسمانییە نێردراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە