پەیامی کورد...گەورەترین مانۆڕی دەریایی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێ کرد
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی یەکەم هێزی دەریایی ئەمریکا گەورەترین مانۆڕی دەریایی خۆی لە بنکەی ناوگانی پێنجەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەحرەین دەست پێ کرد.
ئەو مانۆڕە وەک گەورەترین مانۆڕی دەریایی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە هەژمار و ٦٠ وڵات لەو مانۆڕەدا بەشدارییان کردووە.
ئەو مانۆڕە کە ناوی "ئای، ئێم، ئێکس ٢٠٢٢"ی لێ نراوە بۆ ماوەی ١٨ ڕۆژ بە بەشداریی ٩ هەزار پێرسنلێ نیزامی و ٥٠ پاپۆڕی شەڕکەر بە سەرپەرشتیی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
مانۆڕی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بەڕێوە دەچێت و ئەو مانۆڕە حەوتەمین مانۆڕی دەریایی نێودەوڵەتی دێتە هەژمار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە