گەورەترین زریان و تۆفان بەریتانیای هەژاند

گەورەترین زریان و تۆفان بەریتانیای هەژاند

پەیامی کورد     ...    گەورەترین زریان و تۆفان بەریتانیای هەژاند 

ئیدارەی کەشناسی لە ئەگەری هاتنی بارانێکی بەهێز لەگەڵ با و بۆران لە سەرتاسەری بەریتانیا هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم تۆفانە لە بەریتانیا بوو بە هۆی داخرانی پردەکان ، شەقامەکان و جاددەکان هەروەها هەڵوەشاندنەوە فڕینی فڕۆکەکان و دوا خستنی یارییە وەرزشییەکان .

ئیدارەی کەشناسی بەریتانیا هەواڵی لە هاتنی بارانێکی زۆر بەهێز لەگەڵ باو بۆران لە سەرتاسەری ئەم ووڵاتەدا ڕاگەیاند ، بە هۆی ئەم تۆفانەوە ، هەموو هەشت پارکی سەڵتەنەتی لەوانەش هاید پارک داخرا . هەروەها فڕینی فڕۆکەکان یش لە فڕۆکەخانەکانی پایتەختی ئەم ووڵاتە هەڵوەشێنرایەوە

لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠٠ خانوو لە بەریتانیا لە بێ کارەبایی بەسەر دەبەن ، بای بەهێز خەتی کارەبای بڕیوە لە ژمارەیەک لە ناوچەکانی ئەم ووڵاتەدا هەواڵی هاتنی سێڵاو ڕاگەێندراوە و بەفر لە سکۆتلەند و ئیرلەندا ی باکوور پێش بینی دەکرێت کە دەتوانێ دۆخە زۆر خراپتر بکات .

هەروەها کۆمپانیاکانی موسافری ڕەیلی قیتار داوایان لە گەشتیاران کردووە لە سەفەر کردن لە ڕۆژی یەکشەممە دا خۆیان بپارێزن . ئەم تۆفانە لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە ڕاگەێندراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە