ئەورووپا بە یەکجاری وازی لە وزەی ڕووسیا هێناوە

ئەورووپا بە یەکجاری وازی لە وزەی ڕووسیا هێناوە


پەیامی کورد ...ئەورووپا بە یەکجاری وازی لە وزەی ڕووسیا هێناوە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت: یەکێتییەکە بەتەواوی وازی لە پشتبەستن بە وزەی روسیا هێناوە و نرخی وزە لە ئێستادا وەک پێش جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینایە.

جۆزیب بۆریل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: پاش ئەوەی یەکیتی ئەورپا چەند جاریک باسی لە وازهێنانی لە پشبەستن بە وزەی روسیا کرد ، یەکێتییەکە بەتەواوی وازی لە پشتبەستن بە وزەی روسیا هێنا.

ووتیشی: لەماوەی چەند مانگێکدا یەکێتی ئەوروپا توانی بە تەواوەتی دەستبەرداری وزەی روسی ببێت و لەو ماوەیەشدا بازاڕەکانی وزە لە ئەوروپا بە ناجێگیری و بەرزبوونەوەی زۆری نرخی وزەدا تێپەڕی بەڵام یەکێتیەکە سەرکەوتووبوو لە گەڕاندنەوەی نرخەکان بۆ پێش جەنگ.

ڕوونیشی كردەوە: لە ئێستادا نرخی غاز لە بازاڕەکانی ئەوروپادا وەک پێش جەنگە بەڵام ناتوانرێت بەتەواوەتی ناجێگیری بازاڕەکان چارەسەر بکرێت چونکە بەندە بە جەنگەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: یەکێتی ئەوروپا هیوادارە لە ماوەی داهاتوودا بتوانێت تەواوی کێشەکانی بازاڕی وزە چارەسەر بکات.

شایەنی باسە لە ٢٤ی شوباتی ساڵی رابردوو سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا هێرشیکردە سەر ئۆکراینا و یەکێتی ئەوروپاش پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکراینا راگەیاند و چەند سزایەکی ئابووری توندی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند و ئاماژەی بەوەدا دەیانەویت بەتەواوی بەکارهینانی وزەی روسیا رابگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە