به فه‌رمی خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤەنزۆێلا ده‌ناسێننپەیامی کورد ... فەڕەنسا ، بەریتانیا ، ئا‌ڵمانیا و ئێسپانیا ڕایانگەیاند : .
لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کرد کە حکوومەتی ئیسپانیا بە فەرمی خوان گوایدۆی وەکو سەرۆکی کاتی حکوومەتی ڤێنێزوێلا ناسیوە.
هاوکات سانچێز به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ پرسیارێك دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك حكوومه‌تی ئیسپانیا به فه‌رمی دانیانناوه به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان دوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندووه
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا وتیشی، “حكوومه‌تی ئیسپانیا به فه‌رمی خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤێنیزوێلا ده‌ناسێت. ده‌بێت گوایدۆ له كورتترین ماوه‌دا وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، دیموكراسی، شه‌فاف و ئارام به‌رێت، چونكه ئه‌وه گه‌لی ڤێنیزوێلایە كه پێویسته بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی بدات. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌و هه‌ڵبژاردنه بكات و رێز له ئه‌نجامه‌كانی بگرێت”.
هه‌روه‌ها سانچێز باسی له‌وه كرد كه به‌رنامه‌ی هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به ڤێنیزوێلا ده‌كه‌ن و خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی ته‌واو له‌و وڵاته‌دا ده‌سته‌به‌ر ببێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ناسینی خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكی کاتی ڤێنیزوێلا له‌گه‌ڵ هاوتاكانی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین باس ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە