ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا

ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد... ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا

لە درێژە شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ناڕازیی کورد لە کوردستان و ئێراندا لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، جەبار دەستبار، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری دیوانەدەر و دانیشتووی شار سنە ڕفێندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (٢٤ی سێپتەمبەری ٢٧٢٢ی کوردی)، جەبار دەستباز، ڕۆژنامەنووسی کورد و خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە، لە چوار ڕێیانی سیروسی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە لێدان و بێڕێزیکردن ڕفێندراوە.

سەرەڕای ئەوەی کە شەش ڕۆژ لە ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە کوردە تێپەڕ بووە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

جەبار دەستباز خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە و یەکێک لە چالاکانی دیار و ناسراو، هەروەها ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام لەسەر پرسی کۆڵبەران، قوربانییانی مین، ژنان و توندوتیژیی بنەماڵەیی ڕاپۆرتی ئامادە و بڵاو کردووەتەوە، بەم هۆکارە زۆر جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوە و تەنانەت هەڕەشەشی لێ کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە