ڕوسیا قەدەغەی گەشتکردن لە چوار وڵاتی عەرەبی دەکات

ڕوسیا قەدەغەی گەشتکردن لە چوار وڵاتی عەرەبی دەکات

پەیامی کورد... ڕوسیا قەدەغەی گەشتکردن لە چوار وڵاتی عەرەبی دەکات

ماکسیم ڕێشێتنیکۆف، وەزیری گەشەپێدانی ئابوری ڕوسیا، ڕایگەیاند، ڕوسیا پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ڤیزەی گەشتیاری بۆ کوێت، عومان، بەحرەین، سعودیە و مالیزیا کردووە.

ماکسیم ڕێشێتنیکۆڤ لە وتارێکدا لە دانیشتنی کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵات “گەشتیاری ناوخۆیی: ئاڵنگاریی و دەرفەتەکان لە ڕاستینەی ئێستادا” وتی: “ئێمە کاردەکەین بۆ هەڵگرتنی ڤیزەی ئەو وڵاتانەی کە لەگەڵیاندا کاردەکەین، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە نێویاندا هەن، هەروەها پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی پێدانی ڤیزەمان بە کوەیت، عومان، بەحرەین، سعودیە، و مالیزیا کردووە.”

ڕووسیا و چین لە ١ ئابەوە ئامادەن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی گەشتیاری، بێ ڤیزە، گروپی گەشتیاری یەکتر وەربگرن. ​

هەروەها لە هەمان بەروارەوە ئاڵوگۆڕی گەشتی گروپی بێ ڤیزە لە نێوان ڕووسیا و ئێران دەستی پێکردووە، لای خۆیەوە دیمیتری ڤاکرۆکۆڤ بریکاری وەزیری گەشەپێدانی ئابووری ڕوسیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٤ دەستپێکردنی ئاڵوگۆڕی گەشتیاری بەکۆمەڵی بێ ڤیزە لەنێوان ڕووسیا و هیندستان ئەنجام بدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە