پەیامی کورد... وشکەساڵی لە ئەمریکا شوێنپێی دایناسۆرێک دەردەخات کە تەمەنی ١١٣ ملیۆن ساڵە
ئەو وشکبوونەوە توندەی ئاوی ڕووبار و دەریاچەکانی تێکساسی گرتووەتەوە، شوێنپێی دایناسۆرێک دەرکەوتووە کە تەمەنی بۆ ١١٣ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و زیاتر لە ٢٠ ساڵە شوێنەواری لەو شێوەیە نەدۆزراوەتەوە.
جێف دیوس، بەرپرس لە پارکی دۆڵی دایناسۆرەکان لە تێکساس دەڵێت، «ئەمانە جوانترین شوێنپێکانی جیهانن کە دەستکاری نەکراون و وەک خۆیان ماونەتەوە».
پۆڵ پیکەر ئەو کەسەی وێنەی شوێنپێکانی دایناسۆرەکەی تۆمار کردووە و دۆزیویەتییەوە دەڵێت، کەمێک خۆڵ و لیتەمان لابرد و ئەو شوێنپێیەمان دۆزییەوە کە تەمەنی ١١٣ ملیۆن ساڵە و لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە شوێنپێی لەو جۆرە نەدۆزراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە