ئوسترالیا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ سزای نوێ دەخاتە سەر ڕووسیا و ئێران

ئوسترالیا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ سزای نوێ دەخاتە سەر ڕووسیا و ئێران

پەیامی کورد... ئوسترالیا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ سزای نوێ دەخاتە سەر ڕووسیا و ئێران

وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند حکومەت سزای ئامانجدار دەخاتە سەر ڕووسیا و ئێران بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ.

پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئوسترالیا سزا بەسەر 13 کەس و دوو قەوارەدا دەسەپێنێت، لەوانە پۆلیسی ئەخلاقی ئێران و بەسیج و شەش ئێرانی کە بەشدارن لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان.

وۆنگ لە ڕاپۆرتێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سیدنی مۆرنینگ هیرالد ڕایگەیاند، سزاکان سادق حوسێنی فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران دەگرێتەوە، کە بەهۆی ڕۆڵی لە "بەکارهێنانی بێ جیاوازی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران" لە لیستەکەدایە.

وۆنگ لە ڕۆژنامەکەدا نووسیویەتی پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی ڕژێمی ئێران بە مافەکانی مرۆڤی گەلەکەی خۆی، خەڵکی ئوسترالیای تووشی شۆک کردووە و دەبێ تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی "ئەو کارە نوێیەی ئوسترالیا دژ بە ئێران دوای ئەوە دێت کە حکومەتی ئەم وڵاتە ساڵانێکە بە شێوەیەکی بە بەرنامە مافە سەرەتاییەکانی ڕەسەنەکانی ئوسترالیا و زیندانییەکان و پەناخوازانی ئوسترالیای پێشێل کردووە و گرووپە تیرۆریستی و جوداخوازەکانی دژە ئێرانی داڵدەداوە."

هەروەها بەگوێرەی بەیاننامەکە، حەوت ڕووسی کە دەستیان هەبووە لە هەوڵی تیرۆرکردنی ئەلێکسی ناڤالنی سەرۆکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ڕووسیا سزای پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

جگە لە سزاکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ، وۆنگ گوتی ئوسترالیا سزای دارایی زیاتری ئامانجدار دەخاتە سەر سێ ئێرانی و یەک بازرگانی ئێرانی بەهۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا کە لە دژی ئۆکرانیا بەکارهاتوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە