پەیامی کورد... كرێكارانی كه‌رتی پیشه‌سازی نه‌وت له ئێران بۆ زیادكردنی موچه‌كانیان مانیان گرت
له ژماره‌یه‌كی زۆر له شارەکانی ئێران، کرێکارانی كه‌رته پیشەسازییەکانی نەوت، گاز، پترۆکیمیایی و پۆڵا، به‌كۆمه‌ڵ مانیان گرتووه.
کرێکاره‌كان به زیادکردنی موچە به‌رێژه‌ی ٪٢٧ لەلایەن حکومەتەوە، قایل نین و دوای بانگه‌وازی سەندیکاکان و "ئەنجومەنی رێکخستنی ناڕەزایەتییه‌كانی کرێکارانی گرێبه‌ستی نەوت" ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
ماوەى دوو هەفتەیە هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە
بەپێی ئەو دیمه‌نانه‌ی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوکراونەتەوە، کرێکارانی گرێبەست کە لە كه‌رته پیشەسازییەکانی نەوت، گاز، پترۆکیمیایی و پۆڵا لە شارەکانی عەسه‌لویە، دێهلۆران، نەیریز، گه‌چساران و کانگان کار دەکەن کە گرنگترین شارە پیشەسازییەکانی باشوری ئێرانن، لە دوێنێوە کارەکانیان جێهێشتووە و كاریان نه‌كردووه.
کرێکاران خوازیارن موچه‌كانیان به‌ڕێژه‌ی ٪٧٩ زیاد بکرێت و بژێوی ژیانیان باشتر بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە