PeyamaKurd - سەرۆک بارزانی پێشوازی کرد لە سوپاسالاری عێراق
یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی عێراق بە سەرۆکایەتی فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدۆلئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە. هەروەها جەخت لە هەماهەنگی نێوان دەزگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بووژانەوە.