مووچەی ئەم بەشە لە مووچەخۆران کەم دەکڕیتەوە و گۆڕانکاری بەسەردادێت

مووچەی ئەم بەشە لە مووچەخۆران کەم دەکڕیتەوە و گۆڕانکاری بەسەردادێت

پەیامی کورد    ...    ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگەی ‌پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی تەواو كردووە و بە پێی پڕۆژەیاساكە مووچەی پێشمەرگە كەم ناكرێتەوە، تەنیا مووچەی خانەنشینیی پلە باڵاكان لە پلەی لیوا بەرەو سەرەوە كەم دەكرێتەوە، ئەویش بە چەند مەرجێك.
سەعید هەركی پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەی ‌پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند : دوای میوانداریكردنی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازییەوە ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە كرد و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە و پڕۆژەكە لە لایەن حكوومەتەوە زۆر باش ئامادە كراوە و تێبینیی وایان لەسەری نەبوو، چونكە زۆری دادپەروەری تێدایە، بۆیە هیچ گۆڕانكارییەكیان تێدا نەكرد."
سەعید هەركی وتیشی: "لەو پڕۆژەیەدا مووچەی پێشمەرگە كەم ناكرێتەوە، تەنیا مووچە پلە باڵاكان كە لە ‌پلەی لیوا بۆ سەرەوەن،‌ مووچەیان كەم دەكرێتەوە، ئەویش بە چەند مەرجێك، ئەوانەی بە ‌نایاسایی خانەنشین كرابن، یاخود خزمەتیان وەكو پێویست نەبێت، ئەمەش تەنیا مووچەی خانەنشینییە، چونكە پڕۆژەكە تایبەتە بە مووچەی خانەنشینی."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە