مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (3ی تشرینی یهكهم/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە "ئاتیلا تۆس"، کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
کونسووڵی گشتی هەنگاریا، ئاماژەی بەوەدا کە ووڵاتەکەی بە رێز و پێزانینەوە، ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەنرخێنێت. خواستی هەنگاریاشی، بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە