ئەمریكا: هێشتا نازانین ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی یان نا

ئەمریكا: هێشتا نازانین ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی یان نا

پەیامی کورد … ئەمریكا: هێشتا نازانین ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی یان نا

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، هێشتا نازانن كە ئایا ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنی ئەتۆمی یان نا.

 

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند: بۆ بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی پێویستە ئێران پابەندبوونەكانی بەو رێككەوتنە جێبەجێ بكاتەوە.

 

وتیشی، تائێستا هیچ ئاماژەیەك نابینن بەوەی ئێران خواستی هەبێت بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دانوستانەكانی ڤییەنناشی بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و رایگەیاند، واشنتۆن و تاران بەرچاویان روون بووەتەوە كە بۆ بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی پێویستە چ هەنگاوێك بنێن.

دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی سزاكانی بۆ سەر ئێران لە ساڵی 2018دا، حكومەتی تاران وەك كاردانەوەیەك پابەندبوونەكانی بەو رێككەوتنە هەڵپەسارد.

 

ئیدارەی ئێستای ئەمریكا خواستی گەڕانەوەی بۆ ئەو رێككەوتنە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی دوو مانگە دانوستانی چڕ لە ڤییەننا بە بەشداری ناراستەوخۆی ئەمریكا لە نێوان ئێران و ئەو وڵاتانەی كە لە رێككەوتنەكەدا ماون بەڕێوەدەچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە