پەیامی کورد ... "بوونی دەستوور لە هەرێمی کوردستان گۆڕەپانی موزایەداتی سیاسی بەرتەسک دەکاتەوە"
مامۆستایەکی زانکۆ لەبارەی دەستوورەوە دەڵێت، دەستوور ژیانی سیاسی بە شێوەیەک ڕێک دەخا کە لە گرژی و نائارامیی سیاسی بیپارێزێت. بۆ نموونە، دیاریکردنی کات و ماوە و خولەکانی هەڵبژاردن و پێگە و دەسەڵاتی پۆستە باڵاکان، هەروەها هەیکەلبەندیی نیشتمانیانە بۆ هێزی پێشمەرگە و سەربازی هەرێم دەکات، بەمەش گۆڕەپانی موزایەداتی سیاسی بەرتەسک دەکاتەوە.
لە ۱۹ی ٥ی ۲۰۲۱، به بهشداریی ههرسێ سهرۆکایهتییهکهی ههرێمی کوردستان، نوێنهری تایبهتی سکرتێری گشتیی نهتهوه یهکگرتووهکان لە عێراق و ژمارهیهک له بهرپرسانی حیزبی ههرێمی کوردستان، به ناونیشانی "ههرێمی کوردستان-عێراق، یهکڕیزی و دهستوور" کۆنفرانسێک بەڕێوە چوو، هەر لەو کۆنفرانسەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ووتی: "دەستووری هەرێمی کوردستان دەبێت بەهاکانی دیموکراسی، ئازادی و ڕادەربڕین بپارێزێت و ڕەنگدانەوەی زۆربەی خواستەکانی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان بێت".
پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ و سیاسەتوانان لەبارەی دەستوورەوە دوان و بیروبۆچوونی خۆیان بە شێوەی ئەکادیمی خستە ڕوو.
پەیوەست بە هەمان بابەت، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسی، عومەر نوورەدینی، ڕایگەیاند: "بەپێی ماددەی ١٢٠ی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان دەستووری خۆی دەبێت، ئەم ددانپێدانانە دەستوورییە مافێکی ڕەوا و بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستانە، هەڵگری ئەو مانایەیە کە گەلی هەرێمی کوردستان خاوەنی بوون و قەوارە و سیستەمی سیاسیی تایبەت بە خۆیەتی، واتا عێراق وەک دەوڵەت لە یەک قەوارەی سیاسی و دەستووری پێک نایە، بەڵکوو دەکرێ پێی بوترێ یەک دەوڵەت و دوو قەوارەی سیاسی و دەستووری کە بریتین لە قەوارەی سیاسیی عیراقی فیدراڵ و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان. لەل ایەکی ترەوە، ئەم ددانپێدانانە دەستوورییە بەرجەستەکەری ئەو ڕاستییەشە کە سەروەریی ناوخۆی عیراق یەکپارچە نییە و دابەش بووە چوونکە لە هەرێمی کوردستان سەروەری بۆ یاساکانی پەرلەمانی کوردستانە و ئەگەر ببینە خاوەنی دەستووری خۆمان بۆ دەستووری هەرێم دەبێت، لەگەڵ ڕەچاوکردنی هەندێ تایبەتمەندی بۆ دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان و نەبوونی ناکۆکی لەنێوان دەستوور و یاساکانی هەرێم لەگەڵ دەستووری عێراق."
نوورەدینی زیاتر ووتی: "بوونی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان لە چەندین لاوە بایەخی خۆی هەیە، دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان دەبێتە مەرجەع و پەناگەیەکی باڵای یاسایی، سەقامگیری سیستەمی یاسایی پتەو دەکات و باشتر دەیچەسپێنێت، چوونکە نابێ هیچ یاسایەک دەربچێت کە لەگەڵ دەستوور ناکۆک بێت، بنەما و پرنسیپی ئەوتۆ بۆ دەسەڵاتەکان دادەنێ کە بۆ یەکتر ببنە تەواوکەر و هاوکار و هەماهەنگ، نەک بە پێچەوانەوە. ماف و ئازادییەکان بە شێوەیەک دەچەسپێنێت کە لەل ایەکەوە خراپ بەکار نەهێنرێن و لە لایەکی تریشەوە بەئاسانی پێشێل نەکرێن، چونکە یەکێک لە کێشەکانی هەرێم لە ڕابردوو و ئێستادا خراپبەکارهێنانی ماف و ئازادییەکانە، دەستوور ماف و ئازادییەکان دەکات بە ماف و ئازادیی مونەزەم."
دەستوور ژیانی سیاسییش بە شێوەیەک ڕێک دەخات کە لە گرژی و نائارامیی سیاسی بیپارێزێت، بۆ نموونە دیاریکردنی کات و ماوە و خولەکانی هەڵبژاردن و پێگە و دەسەڵاتی پۆستە باڵاکان، هەروەها هەیکەلبەندی نیشتمانیانە بۆ هێزی پێشمەرگە و سەربازیی هەرێم دەکات، بەمەش گۆڕەپانی موزایەداتی سیاسی بەرتەسک دەکاتەوە، چونکە دەستوور باڵایە بەسەر هەموو قانوونەکانی ترەوە و بەئاسانی پشتگوێ ناخرێت و پێشێل ناکرێت.''
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە