پەیامی کورد ... فەیسبووک پۆستێکی ترامپی سڕییەوە
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆ دووهەم جار په‌یامێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكای له باره‌ی كۆرۆناوه سڕیه‌وه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای جێهێشتنی نه‌خۆشخانه له په‌یامێكدا له فه‌یسبووك نوسیبووی، وه‌رزی ئه‌نفلۆنزا به‌ڕێوه‌یه و ساڵانه زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌مرن، ئه‌مه‌ش سه‌رباری بوونی ڤاكسین بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه.
نوسیویشیه‌تی، ئایا ئه‌بێت وڵاته‌كه كه‌ره‌نتین بكه‌ین؟ نا، ئێمه فێربووین كه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا بژین، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ كۆرۆناشدا ده‌ژین و راهاتووین".
فه‌یسبوك ئه‌و په‌یامه‌ی سڕیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له سه‌ر بنه‌مای رێگری كردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه و نازانستی له باره‌ی كۆرۆناوه.
دوو مانگ پێش ترامپ له فه‌یسبووك به‌شێك له چاوپێكه‌وتنێكی خۆی له گه‌ڵ فۆكس نیوز بڵاوكردبوه‌وه كه تیایدا هاتبوو، مندالان له به‌رامبه‌ر كۆرۆنادا پارێزراون، به‌ڵام فه‌یسبوك ئه‌و پۆسته‌شی سڕیبوه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە