پەیامی کورد ... نێرده‌ى تایبه‌تی رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتوه‌كان لە عیراق لەگەڵ سیستانی جەخت لە ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختە دەکەن
جنین بلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تی رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی سێ مه‌رج هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت، هۆشداریش ده‌دات له داڕمانى بارودۆخى عیراق به‌بێ جێبه‌جێكردنى ئه‌و مه‌رجانه.
جنین بلاسخارت دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى رێبه‌رى باڵاى ئایینى شیعه له عیراق له پرێس كۆنفرانسێكدا ووتى "له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانى جەختمان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری خاكى عیراق و رێگه‌نه‌دان به ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و سه‌پاندنى هه‌یبه‌تى ده‌وڵه‌ت كردوه‌ته‌وه، پێكیشه‌وه هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه".
نێرده‌ی UN و سیستانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا باسیان له چه‌ند بابه‌تێك كردوه، له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌وكاته‌ى دیاریكراوه، بوونى یاسایه‌كى دادپهروهرانەی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، سه‌پاندنى هه‌یبه‌تى ده‌وڵه‌ت و كۆنترۆڵكردنى چه‌ك و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى دۆسیه گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران.
نێرده‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتوه‌كان جەختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌و مه‌رجانه ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا عیراق به‌ره‌و داڕمانێكى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها به‌پێى ووته‌كانى بلاسخارت، سیستانى پشتگیرى كۆنترۆڵكردنى چه‌ك و سه‌پاندنى یاسا و كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كانى كردوه، هه‌روه‌ك رۆڵى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانى به گرینگ زانیوه و پێشى وایه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بایه‌خێكى گرینگى هه‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە