کازمی : ووتووێژی ستراتیژیک قۆناغێکی نوێ لە نێوان هەردوو ووڵات دێنێتە ئاراوە

کازمی  : ووتووێژی ستراتیژیک قۆناغێکی نوێ لە نێوان هەردوو ووڵات دێنێتە ئاراوە

پەیامی کورد     ...    کازمی  : ووتووێژی ستراتیژیک قۆناغێکی نوێ لە نێوان هەردوو ووڵات دێنێتە ئاراوە

مۆستەفا کازمی لە کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ووڵاتەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و واشینتۆن نابێت تەنها لە بواری ئەمنی و سەربازیدا کورتبکرێنەوە، بەڵکو دەبێت چەندین بواری جیاواز لەخۆبگرێت، لەوانەش بنیاتناوەی ووڵاتەکە و درووستکردنی هاوبەشی کار لە بواری ئابووریدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە ، مۆستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران لەمیانەی سەردانەکەی بۆ واشینتۆن لەبینای کۆنگرێسی لەگەڵ نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبوەتەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی کیڤن مەکارسی، دیڤین نۆنیس، ئەندامانی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئانا ئیشۆ، ستیڤن لیش، ئەندامانی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەنییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بوارەکانی ئابووری، پەروەردەیی، ئاسایش و چەندین بواری دیکە کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، هەر لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی زیاترکردنی توانا جەنگییەکانی هێزەکانی سوپای عێراق کراوە لە قۆناغی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات، تاوتوێی دۆسییەکانی ئاوارە و کەمینە نەتەوەییەکانی ووڵاتەکە کراوە.
لەلایەن خۆیەوە مۆستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، "عێراق ووڵاتێکی خاوەن سەروەرییە، دەبێت مامەڵەکردن لەگەڵیدا لەسەر ئەو بنەمایە بێت، پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا ووڵاتەکەی پەرەپێبدرێت بەتایبەت لە بواری ئابووریدا".

کازمی روونیکردەوە، هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و واشینتۆن نابێت تەنها لە بواری ئەمنی و سەربازیدا کورتبکرێتەوە، بەڵکوو دەبێت چەندین بواری جیاواز لەخۆبگرێت لەوانەش بنیاتناوەی ووڵاتەکە و درووستکردنی هاوبەشی کار لە بواری ئابووریدا.
لەبەرامبەر ناسی پێلوسی رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پاڵپشتی لە حکومەتی ئێستای عێراق دەکات، وەک ووڵاتێکی گرینگ و سەربەخۆی ناوچەکە، بە پاڵپشتیکرنی سەربەخۆی حکوومەتەکەی و هەوڵەکانی ئەو ووڵاتە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە