پەیامی کورد... سەربازێکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا
سزای سێدارەی سەربازێکی خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی مەهدی کیانی کە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی یەکێک لە کادیرەکانی شوێنی خزمەتی زۆرەملییەکەی دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەهدی کیانی چەند ساڵ پێش لە پادگانی ئەبووزەڕ لە شاری سەرپێڵی زەهاو دوای تێهەڵچوون لەگەڵ یەکێک لە فەماندەکانی پادگانەکەی بە ناوەی ئومێد قاسمی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە چەک کوشتوویەتی و دواتر دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
مەهدی کیانی ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی کرماشان گوازراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە