ڕۆژنامه‌ی "واشینتۆن تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی ناتۆ هه‌ماهه‌نگییان بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازیی هه‌یه بۆ هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، پلانه تایبه‌ته‌كانی به عێراق ڕاگرتووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه، ئێستا پلانه درێژخایهنهكانییان بۆ عێراق و به هه‌مان شێوه بۆ ئه‌فغانستانیش ڕاگرتووه، به‌ڵام پابه‌ند ده‌بن به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بۆ مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی ئه‌م ووڵاته.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، یێنس ستۆلتینبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی سه‌ربازان بۆ ئه‌و ئه‌ركه سنوورداره، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به دوو شته‌وه هه‌یه، ژماره‌ی جه‌نگاوه‌ران كه ناتۆ پشتیان پێ ده‌به‌ستێتت، له‌گه‌ڵ وڵاتی هاوبه‌ش له ئه‌ركه‌كه له عێراق، ئه‌وه‌ش له لووتكه‌ی ساڵانه ناتۆ دیاریده‌كرێت، كه بڕیاره مانگی داهاتوو ببه‌سترێت.
سكرتێری ناتۆ ده‌شڵێت: "باشترین چه‌كی ئێمه، راهێنانی هێزه لۆكاڵییه‌كانه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له وڵاته‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پێشتریش ناتۆ جه‌نگاوه‌رانی ناردووه‌ته زۆرێك له شه‌ڕه‌كان، ره‌نگه ئێستاش جارێكی دیكه پێویستمان به‌وه بێت، به‌ڵام بۆ مه‌ودایه‌كی درێژخایه‌نتر له‌و بڕوایه‌دام ستراتیژی راهێنانی هێزه لۆكاڵییه‌كان باشتر بێت".
لای خۆیه‌وه جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌ركی راهێنانی نوێ له هاوپه‌یمانی ناتۆ له عێراق، به‌شێكه له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی دیكه‌دا.
ماتیس گوتیشی: "ناتوانرێت رێگه به داعش یان هه‌ر رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی بدرێت دانیشتووانی ناوچه‌كه بتۆقێنن و به‌ره‌و ئاواره‌یی و په‌نابه‌ری بۆ ئه‌وروپا و ناوچه‌كانی دیكه ده‌ریانپه‌ڕێنێت".
دووپاتیشی كرده‌وه، تا ئێستا ئه‌ركه‌كانی ناتۆ له عێراق ده‌ستی پێنه‌كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كی راشكاوانه نه‌بێت له به‌غداوه و گووتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه دێنه حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری لێی ده‌ڕوانین".
ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشی كردووه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایانگه‌یاندووه، به‌ر له لووتكه‌ی ناتۆ، كه مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریی بۆ پێشكه‌شكردنی پلانێكی گشتگیر ده‌كات بۆ راهێنانی فراوانی سه‌ربازانی عێراق و بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان بێت، ئێستاش هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژی داعش له عێراق له 9 هه‌زار سه‌رباز پێكدێن و 5 هه‌زارییان ئه‌مه‌ریكین.
وه‌ك ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، "نه‌بوونی متمانه به ڕه‌وشی ئه‌منی" و "ناسه‌قامگیری سیاسی له عێراق" له دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، وایكردووه پێنتاگۆن له‌سه‌رخۆ و به هێواشی هه‌نگاو بۆ جیبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه بنێت و چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە