پەیامی کورد ... پەەرلەمانی کوردستان : داواکاریمان ئاراستە کردوو کریی خوێندنی ئەمساڵ کەمبکرێتەوە
ساڵانە بە ھەزاران قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە حکوومەت وەردەگیرێن و بەھۆی جێ بەجێکردنی سیستەمی پارالێل لە بەرامبەر وەرگرتنی قوتابی پارە وەردەگیرێت، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش دەڵێ، داوامان لە وەزارەت کردووە ئەمساڵ کرێی خوێندنی پارالێل کەم بکرێتەوە.
د. گەلاوێژ عۆبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ، ڕایگەیاند: "لیژنەکەیان ھەوڵەکانیان چڕ کردووتەوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ زۆرترین قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێن، بەتایبەتی کۆرسی خوێندن لە کۆلیژە پزیشکی و زانستییەکان زیاد بکرێن، ئەویش بەھۆی دەرچوونی ژمارەیەکی زۆر قوتابی و بە دەستھێنانی نمرەی بەرز".
بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە گوتیشی: "ئێمە دوێنێ وەک لیژنەی پەروەردە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانیستیمان کردووە و، داواکارییەکانی خۆمان ئاڕاستەی وەزارەت کردووە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن، بەتایبەتی ئەمساڵ نرخی خوێندنی پارالێل کەمبکرێتەوە بۆ قوتابیان".
د. گەلاوێژ عوبێد روونی کردەوە: "شێوازی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەک ساڵی رابردوو دەبێت لە رێگەی زانکۆلاین، بەڵام بۆ ھەندێ کۆلێژ سیستمی کریدیت بەکاردێت، ھەموو ھەوڵێکیش بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەدەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە