بەپەلە ... ڕۆژی چوارشەممە بە ئەگەری زۆر ڕامین حسێن پەناهی لە سێدارە دەدرێت

بەپەلە ... ڕۆژی چوارشەممە بە ئەگەری زۆر ڕامین حسێن پەناهی لە سێدارە دەدرێت

دوایی بڵاوکردنەوەی دێکۆمنتارییەک بەناوی تیرۆر لە دەنگ و ڕەنگی پارێزگای سنە ، ئەگەری لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج لەئارادایە.

دەنگ و ڕەنگی پارێزگای سنە شەوی یەکشەممە ٢ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ ، دێکۆمێنتاری تیرۆری بڵاو کردەوە کە تایبەت لە سەر بنەماڵەی حسێن پەناهی بەرهەم هاتبوو.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حکومەتی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ئەم دێکۆمنێتارییە، دەیەوێ ڕامین حسێن پەناهی پێش مانگی مۆحەڕەم و سەفەر لەسێدارە بدات و بە پێی ئەوەیکە لە ڕۆژانی چوارشەممە لە بەندیخانەی ڕەجایی شار سزای سێدارە جێبەجێ دەکرێت، ئەگەری ئەوەیکە چوارشەممە ڕامین لەسێدارە بدرێت زۆرە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمجەد حسێن پەناهی ڕایگەیاندووە : “ بەرپرسانی بەندیخانە سەڕەڕای ئەوەیکە ڕامینیان داوەتە بەر لێدان و کوتان، پێیان ڕاگەیاندووە کە بە زوویی لە سێدارە دەدرێت.

 ڕامین لە حالێکدایە دراوەتە بەرلێدان کە ئەمڕۆ نۆهەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆی تێپەردەکات.

ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کوردی مەحکوم بە سێدارە، دوو حەفتە پێش لە بەندیخانەی شاری سنە بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازراوەتەوە و لەو ڕۆژەوە ڕامین بە دورینەوەی لێوی خۆی دەستی داوەتە مانگرتن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە