پەیامی کورد ... سەفەری نزیک و چاوەڕوان نەکراوی کازمی بۆ تاران و ڕیاز لە ڕوانگەی ڕۆژنامەی العرب ەوە .
ڕۆژنامەی العرب چاپی لەندەن نووسی : " موستەفا کازمی " سەرۆکوەزیرانی عێراق بە نیازە لە هەفتەکانی داهاتوودا ٣ سەفەری دەرەکی ئەنجام بدات کە تاران ، ڕیاز و واشینتۆن لە خۆدەگرێت .
بەپێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی فەرمی و سیاسی ڕایگەیاند : سەفەر بۆ تاران پێس سەفەری ڕیاز و واشینتۆن دەبێت و کازمی هیوادارە لەم سەفەرەدا " ڕووی ڕاستەقینە" ی هەڵسووکەوتی ئێران لە چاو دەولەت و سیاسەتەکانی لە قۆناغی داهاتوودا وێنا بکات .
العرب لە بەردەوامیدا بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی سیاسی لە بەغدا ئاماژەی کردووە : کازمی هەفتەکانی داهاتوو بە مەبەستی کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندی چارەسەری نێوان دوو ووڵات کە پێگە و بنەڕەتی ئەو ئابووری لەخۆی دەگرێت ، سەفەری ڕیاز دەکات .
ڕۆژنامەی ناوبراو نووسی : موستەفا کازمی هاوڕا لەگەڵ خۆی دۆسیەگەلی جۆراوجۆر و بریتی لە دەستەبەر کردنی کارەبا ، سەرمایەگوزاری لە بەشەکانی کشت و کاڵ ، هێنان و گواستنەوە ، پێترۆکیمیا و هەروەها بابەتگەلێکی دیکە سەردانی پایتەختی سەعوودییە دەکات .
بە پێی نووسراوی ئەم ڕۆژنامەیە ، شرۆڤەکاران لەو باوەڕەدان کە کازمی لەم سەفەرەدا ناچار دەبێت خۆی بە هاوبەشێکی بەهێزی سەعوودییەکان و کەسێک بناسێنیت کە بۆ درووستکردنی لێکتێگەیشننامەگەلی سەقامگیر کە بە قۆناغی ناسەقامگیری لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو ووڵات کۆتایی بێنێت ، گەرایشی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە