پەیامی کورد … پاسەوانێکی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە كوژرا
پاسه‌وانێكی باره‌گای لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كوژراوه و له ناحیه‌ی سیراون ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، كه شوێنه‌واری چه‌قۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌یه و به ئۆتۆمبێلیش به‌سه‌ر جه‌سته‌كه‌ی كه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 كاتژمێر 8ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (5ی تشریینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له رووداوێكی كوشتن له ناحیه‌ی سیراون ئاگادارده‌كرێته‌وه، كه ته‌رمێك له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سیروان دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوە، به‌گوێره‌ی شاهێدحاڵه‌كان، قوربانییه‌كه به چه‌قۆ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و كوژراوه، ئه‌و كاته‌ی ته‌رمه‌كه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه، چه‌ند كاتژمێرێك دوای رووداوه‌كه بووه.
ئه‌و كه‌سه‌ی له ناحیه‌ی سیروان كوژراوه، پاسه‌وانێكی باره‌گای لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستانه و ته‌مه‌نی 47 ساڵه، خاوه‌نی 3 منداڵه، كه‌سوكاری كوژراوه‌كه لهكاتكدا چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه نازانن.
شاهێدحاڵه‌كان باسیان له‌وه‌ش كرد، پاسه‌وانه‌كه‌ی باره‌گای لقی 12ی پارتی 5 چه‌قۆی لێدراوه، دوای ئه‌وه‌ش به ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر لاشه‌كه‌ی كه‌وتوون، لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه تا ئێستا زانیاری‌یان له‌سه‌ر كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی لقی پارتی له هه‌ڵه‌بجه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە