پەیامی کورد ... ماکرۆن : ئەورووپایەکی خۆپەرست و دابەشبووم ناوێت !!!
سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند : پاریس پەیوەست بە ڕووبەڕبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا پشتیوانی لە حکومەت و خەڵکی ئیتاڵیا دەکات، پەیوەست بە هاوکارییەکانیش بۆ ئەو بابەتە لە چین و ڕووسیا، ڕۆما ئاگادار دەکاتەوە.
ئێمانۆێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە دیدارێکدا لەگەڵ یەکێک لە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند : پاریس پشتیوانی ڕۆما دەکات و زۆر باس لە هاوکارییەکانی چین و ڕووسیا دەکرێت، بەڵام هاوکارییەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا کە گەیاندنی ملیۆنان ماسک و جلوبەرگی پزیشکییە باس ناکرێت. باسی لەوەشکردوە، "ئەوە سەرەتایە و پێویستە لەو ووتە و لێدوانانە بە ئاگابین کە هاوپەیمان نێودەوڵەتی و رکابەرەکانمان بەرامبەر ئەورووپا بڵاوی دەکەنەوە".ماکرۆن ئەوەشی خستەڕو، ئەگەر ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا هاوکاری یەکترنەبن، ناتوانرێت بوترێت هاوبەش و هاوکاری یەکترن، "من ئەورووپایەکی خۆپەرست و دابەشبووم ناوێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە