بەپێی راپۆرتێکی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، تا ئێستا دوو ملیۆن و (٥٠٠) هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی بۆ ناوچه‌كانی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له نوێترین راپۆرتیدا، رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی بلایوکردووەتەوە، کە تائێستا دوو ملیۆن و (٥٠٠) هه‌زار كه‌س لەعێراق ئاواره‌ن و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش، رێژه‌ی له (٢٦٪)یان له‌كه‌مپه‌كاندا ژیان دەگوزەرێنن، هەروەها رێژەی (٥١٪)یشیان له‌و شوێنانه‌دا ده‌ژین كه بۆ ژیان گونجاو نیین.
رێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، کە ته‌نها مانگی رابردوو (١٢٥) هه‌زار هاووڵاتی ئاواره بۆ ناوچەکانی خۆیان لەنه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك و ئه‌نبار گه‌ڕاونه‌ته‌وه و تا كۆتایی مانگی رابردووش ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی بۆ ناوچه‌كانیانگه‌ڕاونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته سێ ملیۆن و (٣٠٠) هه‌زار كه‌س.
لە راپۆرتەکەی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیدا هێما بەوەشکراوە، کە گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە