پەیامی کورد … کچە خوێندکارێکی کورد دەستبەسەر کرا
ناهید کەمانگەر هاووڵاتیی خەڵکی کامێران دوای ئەوەی بانگ کرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی شاری سنە گوازراوەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٦ی جولای ٢٠٢١)، ناهید کەمانگەر هاووڵاتیی خەڵکی کامێران دوای ئەوەی بانگ کرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکساسی و پەروەردەی سنە گوازراوەتەوە.
ناهید کەمانگەر خوێندکاری ڕشتەی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستانە.
جێگای ئاماژەیە کە ناهید کەمانگەر کچی حوسەین کەمانگەر بەندکراوی سیاسی کوردە کە ماوەی ١٥ ساڵەی حوکمی بەندکرانی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە تێپەڕ دەکات.
هەروەها، ڕاشد مونتەزەری هاوژینی ناهید کەمانگەر مانگی بەفرانباری ٢٧١٨ (ژانویەی ٢٠١٩) دەستبەسەر و دوای چوار مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە