لە کرماشان دوو بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

لە کرماشان دوو بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

پەیامی کورد... لە کرماشان دوو بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی یووسف بەیگی و ئەیووب لەتیفی کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، سزای سێدارەی لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی یووسف بەیگی تەمەن ٣٣ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

یووسف بەیگی ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

لە لایەکی دیکەوە و بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی سەرفیروزئاوای سەر بە کرماشان بە ناوی ئەیووب لەتیفی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی دیزڵئاوا جێبەجێ کراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە