پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
رێبەری ڕه‌وتی سه‌در ژماره‌یه‌ك رێنمایی و راسپارده‌ی به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و داوادەکات هاووڵاتیان خۆیان لە شوێنی قه‌ره‌باڵغ به‌دوربگرن.
موقته‌دا سه‌در، رێبەری ره‌وتی سه‌در لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر شه‌ش رێنمایی به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده و داوا لە هاوڵاتیان دەکات ده‌ستبكه‌ن به‌هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شوێنه گشتیه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ست به‌پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و بازاڕه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.
مۆقته‌دا سه‌در داوایكردوه، سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه دابخه‌ن، كه مه‌رجه‌كانی ته‌ندرووستیان تیادا نیه‌و هۆكارێكن بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها مادده‌كانی پاككه‌ره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شبكه‌ن كه پێویستیان پێیه‌تی.
رێبەری رەوتی سەدر هه‌روه‌ها له‌و په‌یامه‌یدا داواشی له‌هێزه‌كانی سه‌رایاسه‌لام كردوه هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن.
سه‌در ڕوونیکردوەتەوە، نوێنه‌رانی ئه‌مینداری گشتی مه‌زارگه ئاینیه‌كان به‌رپرسن له جێبه‌جێكردنی راسپارده‌و رێنماییه‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە