مادام وایە ئێوە بۆچی لە ڕۆژئاوا دەرناچن ؟؟؟

مادام وایە ئێوە بۆچی لە ڕۆژئاوا دەرناچن ؟؟؟

پەیامی کورد  ...  سێناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام لە کۆنفرانسی ئەمنییەتی میونشن ئاشکرای کرد ، داعش شکستی خواردووە و هەربەم بۆنەیەوە لەمەوبەدوا دەبێ کاروچالاکی بۆ پاراستنی ئارامی ئەنجام بدرێت .

لە بەرامبەر قسەکانی لیندسی گراهام لە لایەن فەڕەنساوە کاردانەوەیەکی تووندی بەرەو ڕووبووە و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا " ژان ئێف لۆدریان " لە سەر قسەکانی ئەم سێناتۆرە ئەمریکییە پرسی ، مادام وایە ئێوە بۆچی لە ڕۆژئاوا دەرناچن ؟

لە لایەکی دیکەوە لیندسی گراهام لە ووتەکانی خۆیدا جەختی لە سەر ڕاستییەک کردوەتەوە کە تورکیا خۆی دەخاتە ناو سووریا و لە دژی هێزەکانی " یەپەژە " نیەتەکەی خۆی پێکدێنێت ئەگەر بێت و لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەرنامەیەک بۆ پێکهاتنی ئارامی ئامادە نەبێت .

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە بەرامبەر ووتەکانی ئەم سێناتۆرە ئەمریکییە ڕایگەیاند : ئەمن لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا تێناگەم ، لە بەرامبەر ئێران خاوەن هەڵوێستێکی

لە بەردەوامی ووتەکانی خۆیدا لۆدریان ووتی : " ئێمە باش دەزانین لە دۆخێکی وەهادا لە بەرامبەر ، ئەو پێشکەوتنە نادیارەدا ئەوەیە کە ڕۆڵی ئێران گەورە دەبێت ئەمن بە ڕاستی لە ئەمریکا تێناگەم " ...

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە