ڕۆژانە یەک مۆز بخۆ
مۆز یەکێکە لە زۆرترین ئەو میوانەی کە لە جیهاندا دەخورێت ئەویش لەبەر بوونی بڕێکی زۆر لەڤیتامینات و ماددەی بەسود و کە کاریگەری باشیان هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ.
- سەرچاوەی ڤیتامین( C) یەک مۆز نزیکەی 10 ملغم ڤیتامین C کە دەکاتە 15% لە پێداویستی جەستەی مرۆڤ و یارمەتی کۆئەندامی بەرگریش دەدات و گەشە بە خانەکانی لەش دەدات کە ماددە خۆراکییەکانی تر هەڵمژێت وەکو ئاسن.
- سەرچاوەی ڕیشاڵییە خۆراکییەکانە: بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکی دەڵێ: یەک مۆز نزیکەی 3 غرام مادەی ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە ئەویش وا نیشان دەدات کە تێریت و یارمەتی کۆئەندامی هەرسکردنیش دەدات.
- سەرچاوەی ڤیتامینB6: یەک مۆز نزیکەی 35% پێداویستی جەستەی مرۆڤ لە ڤیتامین B6 دابین دەکات کە ئەویش گەشەی خانەکانی لەشە.
- سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم: ئەویش زۆر پێویستە بۆ ئەعساب و دەمارەکان و یەکسانی جەستە دەپارێزێت لە شلەمەنییەکانی پێویست.
- سەرچاوەی کاربۆهایدرایتە: کە ئەویش سەرچاوەیەکی سەرەکی توانا و هێزی جەستەیە.
- سەرچاوەی مادە کانزاییەکان و ڤیتامینەکانی ترە، وەکو ئاسن کە دەبێتە سەرچاوەی دروستکردنی هیمیگڵۆبین و لە نێو خڕۆکە سورەکان و چارەسەری کەم خوێنی و ترشی فولیک کە لە نەخۆشییەکانی خۆێن دەتپارێزێ.
- یارمەتی دەرێکی باش دەبێت بۆ گەدە و نەخۆشییەکانی گەدە.
- سەرچاوەی مەگنیزە، یەک مۆز نزیکەی 0.3 ملغم مادەی مەگنیزی تێدایە کە یارمەتی ئێسک دەدات.
- کەمترین کالۆری تێدایە و یەک مۆز نزیکەی 110 کالۆری تێدایە بۆ کەمکردنەوەی کێش زۆر باشە.
- کەمترین چەوری تێدایە: هەرچەندە دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامینات و مادە کانزاییەکانیتر بەڵام مادەی چەوری بەتایبەتی کۆڵسترۆڵی تێدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە