کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی سەردەشت بریندار کرا

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی سەردەشت بریندار کرا

پەیامی کورد ... کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی سەردەشت بریندار کرا.

 

کۆڵبەریکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کاتژمێر ٢١ی شەوی سێشەممە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نۆکانی سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”مێهدی ڕەسووڵزادە“ خەڵکی گوندی ”بۆبانە“ی سەردەشت ڕاگەیەندراوە کە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەم حەفەتەوە هەتا ئێستا لانیکەم ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە