پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان تێکشکانی دوو فڕۆکەی شناسایی " هەواڵگری " ئەرمەنێستانی ڕاگەیاند
وەزیری بەرگری ئازەربایجان ڕایگەیاند : دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشی ئەرمەنێستانی لەناو بردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند : ئەمڕۆ ٢١ی جووڵای ٢٠٢٠ بەشی هێزە چەکدارەکانی ئەرمەنێستان بە بەکارهێنانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی تاکتیکی لە کاتژمێر ٠٠:٣٠ هەوالیان دا کە فڕینگەلێکی سیخۆڕیانە لە سەر مۆڵگەکانی ئەرتەشی ئازەربایجان لە ڕاستای ناوچەی ئاگدامسکی و لە کاتژمێر ٨:٤٥ سەرلەبەیانی بە سەر مۆڵگەکانی ناوچەی تاوزسکی سنووری دەوڵەتی ئازەربایجان - ئەرمەنێستان ئەنجام بدەن . بەڵام هەر دوو فڕۆکەکە بەپەلە شناسایی کران و لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئازەربایجان ەوە لەناوچوون و تیکشکێندران " .
تێکهەڵچوونی سەربازی لە سنووری ئازەربایجان - ئەرمەنێستان لە ١٢ی ئەم مانگەوە لە ناوچەکانی دراوسێی تاوزسکی و تاوشسکی بەردەوامی هەیە هەروەها سنووری لەگەڵ گورجستان و چەندین کیلۆمەتری لە قەرەباغەوە کە دۆخەکە لەوێ ئارامە بەردەوامی هەیە . لە شوێنی هاوێشتنی تیرەکانی بنکە سەربازییەکان دایە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە