له‌ ئاكرێ مینی پاسێك وه‌رگه‌ڕا و 10 قوتابیی كچ و كوڕ برینداربوون

له‌ ئاكرێ مینی پاسێك وه‌رگه‌ڕا و 10 قوتابیی كچ و كوڕ برینداربوون

پەیامی کورد... له‌ ئاكرێ مینی پاسێك وه‌رگه‌ڕا و 10 قوتابیی كچ و كوڕ برینداربوون


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە گوندێکی سنوری ناحیەی دینارتە لە قەزای ئاکرێ، مینی پاسێکی قوتابییان وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 10 قوتابی و شۆفێرەکە برینداربوون و برینی زۆربه‌یان سه‌خته‌ و له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدان.

رووداوەکە ئەمڕۆ لە نزیک دووڕێیانی گوندی ئامادا لە ناحیەی دینارتە روویداوەو نێچیرڤان هەرکی، وتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە كه‌ناڵی رووداوی وتوه‌: "مینی پاسەکە 11 کەسی تێدابووە هەموویان بریندارن، لەو ژمارەیە دوویان لە ئاکرێ نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت و سێ کەسیشیان رەوانەی دهۆک کراون".

وتیشی: قوتابییەکان کچ و کوڕن و تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 19 ساڵدایە، برینی هەشت لە بریندارەکان سەختە و تەندروستییان "باش نییە" و هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشکدان.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە