ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 22 بوومەلەرزە لە ناوەندەکانی چاودێریکردنی بوومەلەرزە تۆمار کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیە هەشت بوومەلەرزەیان لە ناو خاکی عێراق و 12یان لە ناو تورکیا ڕوویانداوە، هەروەها دووانەکەی دیکەش لە ناو خاکی ئێران و سووریادا ڕوویانداوە.
کەشناسی عێراق باسی لەوەشکرد، کە لە مانگی ڕابردوودا تێبینی چالاکبوونی بوومەلەرزە لە ناوچە سنوورییەکان، بە تایبەتش لەگەڵ تورکیا کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە