نایجیریا؛ لە بۆنەیەکی ئایینی کەنیسەیەکدا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

نایجیریا؛ لە بۆنەیەکی ئایینی کەنیسەیەکدا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... نایجیریا؛ لە بۆنەیەکی ئایینی کەنیسەیەکدا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە بۆنەیەکدا کە لەلایەن کەنیسەیەکی شاری پۆرت هارکۆرت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نایجیریا سەرپەرشتی دەکرا، زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیکەش بریندار بوون بەهۆی قەرەباڵغی زۆر و پاڵەپەستۆ و کەوتنە ژێر دەست و پێوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەری "CNN" لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە: بەگوێرەی ئۆلوفێمی ئایۆدێلێ، وتەبێژی ناوچەیی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نایجیریا، کەنیسەی (Kings Assembly Church) لە یانەی پۆلۆی ناوخۆیی شارەکە سەرپەرشتی بۆنەیەکیان کردووە کە تێیدا دیاری بەسەر ئامادەبوواندا دابەش دەکرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەو بۆنەیەدا قەرەباڵغیەکی زۆر دروست بوو کە بە هۆییەوە چەندین کەس کەوتنە ژێر دەست و پێوە، زۆربەی قوربانییەکان منداڵ بوونە".

لای خۆیەوە گرەیس وۆینگیکورۆ، وتەبێژی پۆلیسیش ڕایگەیاندووە: "سەرەڕای داخرانی دەرگای دەروازەکە ئامادەبووان بەزۆر چوونەتە ژوورەوە و ئەمەش بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٣٠ کەس".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە