پەیامی کورد... شەشەمین کێڵگەی مین لە کۆیە پاک کرایەوە
دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم رایگەیاند، تیمەکانیان لە سنوری قەزای کۆیە کێڵگەیەکیان لە مین پاککردوەتەوە کە روبەرەکەی 5000 مەتر دوجا بوە و تیایدا 40 مینی دژە کەسی دۆزراونەتەوە، پرۆسەکەش بە پاڵپشتی رێکخراوی ITFـی سلۆڤینی ئەنجام دراوە.
دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە بەردەوامی هەوڵەکانیاندا لە لایەن تیمی پێنجی مینلابەری سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، پرۆسەی پاکسازی مین، لە یەکێک لە کێڵگە مینە هەر مەترسیدارەکان بە ناوی کێڵگە مینی (کەپکێ سوسێ)، لە قەزای کۆیە کۆتای بە پاککردنەوەی هات.
ئەوەشی خستوەتەڕو، روبەری کێڵگە مینەکە سەروی (5000) مەتردوجا بو، کە تواندرا بە ماوەیەکی کەم پاک بکرێتەوەو زیاتر لە (40) مینی دژە کەسیشی تێدا دۆزراوەتەوە.
دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ لە سنوری گوندی سوسێ لە ناحیەی شۆرش سەر بە قەزای کۆیە، بەرێوەبەرایەتی گشتی مینی هەولێر بە پاڵپشتی رێکخراوی ITF سلۆڤینی، شەش کێڵگەیان لەو سنورە لە مین پاککردۆتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە