نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ٦ی ٢٠١٩  نرخی نەوت بەهۆی ترسی هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران و کێشەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوێنێ هەینی نرخی نەوتی خاو لە بۆرسە جیهانییەکاندا لەسەدا 1ی نرخەکەی زیادیکرد و بەوەش لەم هەفتەیەدا بەشێوەیەکی گشتی رێژەی لەسەدا 10ی بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی برێنت لەسەدا پێنج زیادیکرد، لەکاتێکدا نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا لەسەدا 4 چوە سەر نرخەکەی.

پاش ئەو بەرزبونەوەیە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 72 سەنت بەرزبووەوە، كە ڕێژەی لەسەدا 1.1ی نرخی پێشترە و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێك لە  65.17 دۆلاردا جێگیربوو.

هاوكات نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی خاوی تەكساس 47 سەنت بەرزبووەوە كە ڕێژەی لەسەدا 0.8ی نرخەكەی پێشویەتی، بەوەش نەوتی تەكساس لە بۆرسە جیهانیەكاندا بە57.54. دۆلار مامەڵەی پێوەكرا. 

بەوەش لەماوەی هەفتەی رابردودا، بەتایبەتی بەهۆی مەترسی هێرشی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران نرخی نەوتی برێنت لەسەدا 5 زیادیکرد و نرخی نەوتی تەکساس یش لەسەدا 10 زیادیکردوە کە زۆرترین رێژەی زیادبونی نرخی نەوتە لەمانگی دیسەمبەری ساڵی 2016 ەوە.

دەستپێكردنەوەی دانووستانەكانی نێوان ئەمریكا و چین و نزیك بوونەوەی ئەو دوو ووڵاتە لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی لووتكەی (گروپی 20)و گەڕانەوەی ئومێد بۆ چاكبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو ووڵاتە، بێ کاریگەری نەبووە و جووڵەی زیاتری بۆ نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا درووستکردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە