پەیامی کورد... ڤایرۆسێکی نوێ لە چینەوە سەریهەڵدا، مەترسییەکەی لە کۆرۆنا کەمتر نییە
ڤایرۆسێکی نوێ لە چینەوە سەریهەڵدا بەناوی «لانجیا» و مەترسییەکەشی لە کۆرۆنا کەمتر نییە.
لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی چین ئەمڕۆ چوارشەممە تووشبوونی 36 حاڵەتی بە ڤایرۆسە نوێیەکە «لانجیا» ڕاگەیاند، ئەو حاڵەتە نوێیانە کە لە دووپارێزگای ئەو وڵاتە دەست نیشان کرابوون کەسیان گیانیان لەدەستنەداوە.
هاوکات زانایان پێیانوایە کە سەرچاوەی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی ئاژەڵەوەیە.
توێژەرانی پەیمانگای پەکین بۆ مایکرۆبایۆلۆجی و پەتا، بەدواداچوونیان بۆ نیشانەکانی ڤایرۆسەکە کرد، بۆ ئەوەی بزانن مرۆڤەکان چۆن تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها بەدواداچوونیان بۆ ڤایرۆسەکەش کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵە ماڵی و کێوییەکانەوە بڵاو بووەتەوە، یان گواستنەوەی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ هۆکارەکە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە