پەیامی کورد … وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان راگەیەنرا
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت، ئەمەش دوای ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی عێراقەوە.
ئاوێنە: نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، ڕایگەیاندووە، “لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی فیدراڵ ئاگاداركراین دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بكرێت لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئەوپلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان”.
راشیگەیاند، ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 22ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی دەستپێكی وەرگرتنی گەنمە لە سەرجەم سایلۆكانی هەرێم.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، داواش لە جوتیاران دەكات پابەندی ئەو ڕێكارانە بن، كە پێشتر پێیان ڕاگەیەندراوە بۆ گەیاندنی گەنم بە سایلۆكان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە