بەغدا/ هێرش کرایە سە رباڵوێزخانەی ئەمریکا
دوای ئاراستەکرانی دوو مووشەک بەرەو باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هێزێکی سەربازیی گەورە گەمارۆی ناوچەی سەوزی بەغدا دەدات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ئەیلوول، دوو مووشەک ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کران و دواتر دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران.
بەپێی هەواڵێکی (سۆمەرییە نیوز)، هێزێکی ئەمنیی گەورە لە ناوچەی قادسییە لە بەغدا، گەمارۆی ناوچەی سەوزی داوە و تیمە تایبەتەکانیش لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکان دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە